تۆم باراک: سووریا لە قۆناغێکی هەستیاردایە و دەبێت ئاشتی زاڵ بێت

شەیری بکە لە:
تۆم باراک: سووریا لە قۆناغێکی هەستیاردایە و دەبێت ئاشتی زاڵ بێت

ژمارەیەک لە چەکدارانی سوپای سووریا لەکاتی شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا

ئاڤا نیوز

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا رایگەیاند، سووریا لە قۆناغێکی مەترسیدار و هەستیاردایە پێویستە ئاشتی و دانوستان زاڵ بێت.

وێنە گەورەکە:  دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز لە سوەیدای سووریا، دواجار سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، بەهۆی دۆخی هەستیاری وڵات و لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و یەکپارچەیی خاکی سووریا، ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا شەڕ و پێکدادان بە تەواوی کۆتایی نەهاتووە.

لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا هەنگاوێکی سەرەتاییە و دەرفەتێکە بۆ گەلی سووریا بۆ بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە، بەڵام ئەم دەرفەتە ئێستا لە ژێر مەترسی دایە و بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییە وڵات بەرەو ناسەقامگیری دەڕوات.

لەلایەکی دیکەوە: باراک گوتی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەگەشبینی و وریاییەوە سەیری هەوڵەکانی سووریایان کردووە بۆ ئەم قۆناغە و  تاڕادەیەکی زۆر پاڵپشتی حکومەتی کردووە، هاوکات داوای لە گرووپە چەکدارەکان کرد، دەستبەجێ چەکەکانیان دابنێن و شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن و واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ