کۆمیسیۆن سەرجەم کاندیدەکانی لیستێک لە پارێزگای موسەننا دوور دەخاتەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن سەرجەم کاندیدەکانی لیستێک لە پارێزگای موسەننا دوور دەخاتەوە

لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 10 کاندیدی "هاوپەیمانیی بەدیل" بەهۆی نەبوونی مەرجەکان لە پارێزگای موسەننا دوورخراونەتەوە و ناویان لە کاغەزی دەنگدان لەو پارێزگایە ڕەش دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدەکانی هاوپەیمانیی بەدیلی لە پارێزگای موسەننا دا، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی قبووڵکردنیان لە لیستەکانی هەڵبژاردن و تەواونەکردنی مەرجەکانی کاندیدکردنیان. بەگوێرەی کۆمیسیۆن ژمارەی کاندیدەکان 10 کەسە.

 

زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی "بەدیلی ئینتیخابی" نوێیە و بۆ یەکەمجار ئەمساڵ بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات، کە لە چەندین حیزبی سیاسی و کەسایەتی پێکدێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ