ئەکسیۆس: نێوەندگیرەکان چاوەڕێی وەڵامی حەماس دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەکسیۆس: نێوەندگیرەکان چاوەڕێی وەڵامی حەماس دەکەن

دیمەنی بۆردوومانی غەززە. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێشتا هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی دەوحە نییە و نێوەندگیرەکان چاوەڕێی وەڵامێک لە حەماس دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی دوو هەفتەیە ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دانوستان دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ ڕێککەوتن دیار نییە.

زانیاری بەدەستهاتوو: ماڵپەری ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، نێوەندگیران لە دەوحە هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی حەماسن بۆ دوایین پێشنیازی ئاگربەست لە غەززە، بزووتنەوەی حەماس بە ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم دانوستان تۆمەتبار دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بۆ ئەکسیۆس ڕایگەیاند، پێشتر ئەگەر بەهۆی ئیسرائیلەوە ڕێککەوتن نەکراوە، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە ئیسرائیلییەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، سەرکردەکانی حەماسیش پێداگرن لەسەر داواکارییەکانیان، هاوکات گوتیشی، ئەگەر ئەمجارە ڕێککەوتن نەکرێت، ئەوا دەبێت حەماس بەرپرسیاریێتی هەڵبگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ