پووتین لەگەڵ ڕاوێژکارێکی خامنەیی پرسی ئەتۆم تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
پووتین لەگەڵ ڕاوێژکارێکی خامنەیی پرسی ئەتۆم تاوتوێ دەکەن

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ علی لاریجانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئسیلامیی ئێران دۆخ و پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی بەرنامەی ئەتۆمی تارانیان تاووتوێ کرد.

وێنە گەورەکە: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پرسی گەرمە بەتایبەت دوای ‌هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، ناکۆکیی گەورەی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆمە، تاران پێداگرە لەسەر ئەوەی کە مافی خۆیەتی لەنێو خاکەکەی مادەکە بپیتێنێت، واشنتنیش ئەوە بە "هێڵی سوور" دادەنێت و ئیسرائیلیش هەڵوێستی ڕوونکردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ڕێگرییکردنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران، بۆ ئەم مەبەستە ئێران چاوی لە پیشتووانی ڕووسیایە بۆ ئەوەی ڕووبەرووی فشارەکان ببێتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، پووتین لەگەڵ لاریجانی قسەی کردووە لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، پووتینیش ئامادەیە ڕێگەیەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بەپرسی ئەتۆم  بگرێتەبەر.

زانیاریی زیاتر: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتر ئامادەیی مۆسکۆی بۆ هاوکارییکردنی ئێران لە گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیادەی بۆ ڕووسیا بۆ پرۆسێسکردن و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاشتیانە لە ئێران دەربڕیبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ