سەرچاوەیەک: دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە کۆتایی هەفتە بەڕێوەدەچن

شەیری بکە لە:
سەرچاوەیەک: دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا لە کۆتایی هەفتە بەڕێوەدەچن

دانوستانی هەردوو شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا. وێنە؛ ئەرشیف AFP

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەیەکی تورکی بڵاویکردەوە، ئاماژەکان ئەوە دیاری دەکەین کە  لە کۆتایی هەفتەدا دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.

زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی تورکی، بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە ئیستەنبووڵ خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەبچێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە دانوستانەکان بەڕێوەدەچن، بەڵام تاوەکو ئێستا پێکهاتەی شاندەکان ئاشکرا نەکراوە.

قووڵتر: هەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وادەی 50 ڕۆژی وەک دوا مۆڵەت بۆ ڕووسیا دیاری کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراینا، هەر لەم چوارچێوەیەدا ڕووسیا و ئۆکراینا هەوڵەکانیان بۆ دانوستان و ڕێککەوتن چڕکردووەتەوە.

باکگراوند: لە ساڵی 2022ـەوە ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و ڕووسیا بەشێکی زۆری خاکەکەی داگیرکردووە و بە هەزاران سەرباز لە هەردوو لا کوژراون و چەندین جار هەوڵ دراوە بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئاگربەستێکی گشتگیر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ