نێردەی واشنتن بۆ سووریا: ئەوەی لە سووریا ڕوویدا ترسناکە

شەیری بکە لە:
نێردەی واشنتن بۆ سووریا: ئەوەی لە سووریا ڕوویدا ترسناکە

دیمەنی هاتنی هاوکاری بۆ سوەیدا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەبارەی دۆخی سووریاوە ئاشكرای دەکات، پێویستە حکومەتی سووریا ئەم بەرپرسیارەتییە لەئەستۆ بگرێت.

چیرۆکی سەرەکی: تۆم باراک، سێیەم سەردانی خۆی بۆ لوبنان ئەنجامدا و لەبارەی پرسی چەکداماڵینی حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان تاووتوێی ئەم پرسەی کردووە، هۆکاری هاتنیشی بۆ لوبنان بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەڕاندەوە و دەشڵێت، ئەو دەیەوێت ئاشتی لەناوچەکەدا هەبێت.

لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەبارەی دۆخی ناوخۆیی سووریاوە ڕایگەیاند، دەبێت حکومەتی سووریا دەبێت بەرپرسیارەتی لەئەستۆ بگرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، ئەوەی ڕوویدا ترسناکە و گرنگە کەمینەکان بخرێنە ناو دەسەڵات لە سووریا، هاوکات هاوخەمی ئەمریکای بۆ دۆخی سوەیدا دووپاتکردەوە، جەختیشی لە هاوکارییکردنی لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی کردەوە

باکگراوند: ماوەی هەفتەیەک بوو شەر و ئاڵۆزی لەنێوان چەکدارانی دروزی و هێزە ئەمنییەکانی سووریا بەردەوام بوو، دواجار ئاگربەست ڕاگەیێنرا و لایەنەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ