کرێملین: ترەمپ و پووتین لە پەکین کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
کرێملین: ترەمپ و پووتین لە پەکین کۆدەبنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

نیهان

کۆشکی کرێملین بڵاویکردەوە، "چاوەڕێ دەکەین مانگی ئەیلوول لە میانەی سەردانیکردنی پووتین و ترەمپ بۆ پەکین لەو شارە کۆببنەوە".

وێنەگەورەکە: ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ ڕێکخستنی دیداری نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەدرێت و پێشتر چەندین کات و شوێن دیاری کرابوو، بەڵام هەردوو سەرۆک هێشتا کۆبوونەوەیان ئەنجام نەداوە، بەپێی دوایین بڵاوکراوەی کرێملین دەڵێن لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو یەکتر دەبینن.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا 'کرێملین' ڕایگەیاند: پووتین مانگی ئەیلوول سەردانی پەکین دەکات بۆ بەشداریکردن لە بۆنە و ئاهەنگەکانی  یادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و گوتیشی "ترەمپ ئەگەر بەشداری بکات، بە دڵنیایەوە کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخەین".

لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە، چین خۆی بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین ئامادە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ