
ئاڵای ئەمریکا و کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند، دژی هەر هەوڵێکن بۆ دروستکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ گرووپە تیرۆرستییەکان لە عێراق و ئەم هەنگاوەش بە زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق ناوزەند دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە پەرلەمانی عێراق دووجار خوێندنەوە بۆ یاسای حەشدی شەعبی بەبێ ئامادەبوونی کورد و سوونە کرا و هێشتا وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی دیاری نەکراوە و ئەمریکا بەتوندی دژایەتی دەکات.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەمریکا بە توندی دژایەتیی هەر یاسایەک دەکات کە یەک ناگرێتەوە لەگەڵ ئامانجەکانی هاوکارییە ئەمنییە دووقۆڵییەکان و هاوبەشێتیمان لەگەڵ عێراق و پێچەوانەی بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق و سەروەریی ڕاستەقینەی عێراقە".
دەشڵێت، یاسای حەشدی شەعبی شێوازی دامەزراوەیی دەبەخشێتە ئەو گرووپە چەکدارانەی کە پەیوەستن بە قەوارە و سەرکردە تیرۆریستییەکانەوە، بەوانەشەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و کارمەندانی ئەمریکییان کوشتووە. ئەمە هەنگاوێکی یەکجار بێ سوودە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە قسە لەسەر گریمانەکان ناکەین، بەڵام، وەک بەشێک لە سیاسەتمان، ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو دژی ئەو دامەزراوە داراییانەی کە موڵکی گرووپە تیرۆریستییە دەستنیشانکراوەکانن یان خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە: جەخت لە گرنگی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە دەکاتەوە دەڵێت، ئەمریکا بەردەوام هانی بەغدا و هەولێری داوە کە کێشەکانیان لەبارەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بۆریی عێراق-تورکیا چارەسەر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە