ئیدارەی ترەمپ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات

شەیری بکە لە:
ئیدارەی ترەمپ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز


ئیدارەی ترەمپ لە حکومەتی عێراق نیگەران و چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پەیوەندی بە سوودانییەوە بکات و لەسەر پرسی هێرشە درۆنییەکان و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکەن. 


چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو هەفتەیە، زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و زیانی زۆر بەر بەشێک لەو کێڵگانە کەوتووە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاری تێدا دەکەن، ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر دابەزینی بەرهەمهێنانی بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.


زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پەیوەندیی بە محەممەد شیاع سوودانییەوە دەکات و بڕیارە لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازە گفتوگۆ بکەن.


پرسی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوکات هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، چاوەڕوان دەکرێت ئەمانە بابەتی سەرەکی گفتوگۆی نێوانیان بێت. 


لەلایەکی دیکەوە: پێشتر تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند: ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات کە کێڵگە نەوتییەکان بە ئامانج دەگرن، ئەم هێرشە درۆنییانە سەقامگیری و ئابووریی عێراق بە ئامانج دەگرن، ئەرکی حکومەت پارێزگاری لە تەواوی خەڵکەکەی بکات و ڕێگری لەو هێرشانە بکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ