فایلی خەڵک؛ گەڕەکی چوارتاقی عەربەت بە دەست کەميی ئاوەوە دەناڵێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی گەڕەكی چوارتاقی ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەڵێن، "هیلاك بووین هێندەی ئاو بە تەنكەر بكڕین"، تكایە چارەسەرێك بدۆزنەوە.

لێدوانی فەرمی: دابان محەممەد بەڕیوەبەری ناحیەی عەربەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، گەڕەكی چوارتاق، گەڕەکێکی نوێیە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە تۆڕی ئاوی بۆ دابنرێت، "بۆیە چەند ساڵێکە لە فەرمانگەی ئاوی عەربەت لە دوو بیر ئاومان بە تەنکەر بۆ ئەو گەڕەکە دابین کردبوو کە تەنیا کرێی گواستنەوە لە هاونیشتمانیان وەردەگیرا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە ئەو دوو بیرە نزیکن لە وشکبوون، بۆیە ئەو تەنکەرانە ناچارن بڕۆن لە گوندی کانی پانکە لە سەیدسادق لە بیری تایبەتی خەڵک ئاو بکڕن و بۆ ئەو گەڕەکەی بێنن، بەمەش خەرجی زیاتر لەسەر خەڵک دەکەوێت".

- "دەرخستەی پرۆژەیەکی ئاومان ئامادە کردووە و پێویستی بە 994 ملیۆن دینار هەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی تا ئێستا پەسەند نەکراوە، چارەسەری ئاوی ئەو گەڕەکەش تەنیا بەو پرۆژەیە دەکرێت، بەڵام وەك چارەسەرێكی سەرەتایی نووسراومان كردووە بۆ ئەوەی پارەمان بۆ تەرخان بكرێت بۆ ئەوەی ئەمساڵیش بتوانین لەڕێگەی تەنكەرەوە ئاو بۆ گەڕەكەكە دابین بكەین و چاوەڕوانی وەڵامین".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ