لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی گەرماوە هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی دەدرێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هاووڵاتیەک لەکاتی خۆ فێنککردنەوە لە گەرمای هاوین. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تا دێت پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و کەشناسیی پارێزگای سنەش هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی لە هاتنی گەرمایەکی بەتین بە دانیشتووانی سنووری پارێزگاکە دەدات.
وێنە گەورەکە: بە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەشناسیی پارێزگای سنە هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، پێویستە هاووڵاتیان ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە گەرما بە جددی وەربگرن و لە کاتە گەرمەکاندا خۆیان لە چالاکییەکانی چوونە بەرخۆر و دەرەوە بپارێزن.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم سدیقی، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی پارێزگای سنە ڕایدەگەیێنێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی دراوە سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی گەرما لە پارێزگاکەدا و تاوەکو کۆتایی هەفتەش پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و گەرماکە زیاتر دەبێت.
- پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزترین پلەی گەرمای ڕۆژانە لە نیوەی باشووری پارێزگاکە بگاتە نێوان 41 بۆ 46 پلە، دوێنێش لە گەرمترین کاتژمێرەکانی ڕۆژدا، پلەی گەرما لە سەوڵاوای هەورامان 45 پلە، سەروئاباد 42 پلە، سنە 41 پلە و کامیاران 40 پلە تۆمار کراوە.
- ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانەدا هەیە کە پووش و پاوانیان زۆرە و هۆشداری بە جووتیاران و هاووڵاتیان دەدات خۆیان لە ئاگرکردنەوە و جێهێشتنی پاشماوەی ئاگر لەو ناوچانە بپارێزن.
باکگراوند: هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی لە پێشبینییەکانی کەشوهەوادا بە واتای ئەگەری زۆری ڕوودانی کارەسات یان ڕووداوی زیانبەخش دێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانە دەبێت. ئەم هۆشدارییە زیاتر بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەردەکرێت بۆ ئامادەباشی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست تاوەکو زیانەکان کەم بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ترەمپ شۆک بوو بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
21 تەممووز
دیمەنی ڕازاندنەوەی قەڵای هەولێر بەبۆنەی تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر
21 تەممووز