سوودانی ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج دا

  • بزنس
  • 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سوودانی ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج دا

محەممەد شیاع سوودانی و گوژمەیەک لە دیناری عێراقی

ئاڤا نیوز


حکومەتى هەرێمى کوردستان 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتى ڕادەستى بەغدا کرد و سوودانیش ڕەزامەندی خەرج کردنی مووچەی مانگی پێنجی دا.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: حکومەتى هەرێمى کوردستان 120 ملیار دینار داهاتى نانەوتى ڕادەستى بەغدا کرد، سوودانیش ڕەزامەندی خەرج کردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا.

زانیاریی زیاتر: ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی گواستنەوە پارە لە بانکی ناوەندی بۆ وەزارەتەکەی دەکات بەمەبەستی خەرج کردنی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەو پارەیەش بۆ مووچەی مانگی پێنج خەرج دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ سێشەممە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنجی ساڵی 2025 بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ