ئەمریکا لە ڕێکخراوێکی جیهانیی 'یونسکۆ' دەکشێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە ڕێکخراوێکی جیهانیی 'یونسکۆ' دەکشێتەوە

دامەزراوەی یونسکۆ و ئاڵای بەشێک لە وڵاتانی جیهان

ئاڤا نیوز

ئەمریکا بەفەرمی کشانەوەی خۆی لە ڕێکخراوەی جیهانیی 'یونسکۆ' ڕاگەیاند. 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 22-7-2025، ئەمریکا کشانەوەی خۆی بە فەرمی لە ڕێکخراوی جیهانی یونسیکۆ ڕاگەیاند کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و زانستی و سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانە، بەتۆمەتی ئەوەی ئەو ڕێکخراوە دژی ئیسرائیل و هەوڵدان بۆ دابەشکردنی کاردەکات.

 

لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی  ڕێکخراوی یونسکۆدا لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکادا نییە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئۆدری ئازۆلای، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: نیگەرانم لە بڕیاری  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  بۆ کشانەوەی لە یونسکۆ، بەڵام بڕیارەکە چاوەڕوان کراوبوو و  یونسکۆش خۆی بۆ ئامادەکردووە.

 

باکگراوند: یونسكۆ دامەزراوەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكانە لە بواری پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری کاردەکات و لە ساڵی 1945 دامەزرا و لە ساڵی 1946 بوو بە بەشێك لە نەتەوە یەكگرتووەكان،  بارەگای سەرەكیشی لە پاریس  فەرەنسایە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: