پارێزگاری واست و ئەندامانی لیژنەی بەرگریی شارستانی بە فەرمانی سوودانی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

شەیری بکە لە:
پارێزگاری واست و ئەندامانی لیژنەی بەرگریی شارستانی بە فەرمانی سوودانی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

دیمەنی سوتانی هایپەر مارکێتێک لە پارێزگای واست

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئاگرکەوتنەکەی شاری کوت ناوەندی پارێزگای واستی پەسندکرد کە بریتییە لە ڕەوانەکردنی محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگای واست و ئەندامانی لیژنەی بەرگریی شارستانی بۆ لێکۆڵینەوە.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی هەشت نهۆمی کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، بەهۆیەوە زیاتر لە 80 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی شاری کوتی پەسەند کرد.

زانیاریی زیاتر: ئەنجامەکەش ئەوە بوو کە پارێزگاری واست بە پلەی سەرۆکی لیژنەی بەرگریی شارستانی لە پارێزگاکە و ئەندامانی ئەو لیژنەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەپێناو ئاشکراکردنی بەرپرسیارێتی و دیاریکردنی هۆکارەکانی کەمتەرخەمی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: