ئیخلاس دلێمی: ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەوانە دەکرێت

  • بزنس
  • 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئیخلاس دلێمی: ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنج ڕەوانە دەکرێت

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنج لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت. 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و بڕیار لەبارەی ناردنییەوە بدرێت.

لێدوانی فەرمی: ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت: هەواڵی خۆش هەیە و ئەمڕۆ بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتنیان واژۆکرد لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی و ڕادەستی کردنی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەولێرەوە. 

ئەمەش بزانە: بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەغدا پێش واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە خاڵێکی زیاد کردووە بەوەی دوای  دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، مووچە خەرج دەکات، بۆیە تا ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ