هەڵمەتێكی دانانی پەنجەماسی و خاوێنكردنەوەی بەنداوەكانی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

شەیری بکە لە:
هەڵمەتێكی دانانی پەنجەماسی و خاوێنكردنەوەی بەنداوەكانی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی پێشخستنی سامانی ئاوی، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی دامەزراوەی VIM، هەڵمەتێكی فراوانی دانانی پەنجەماسی لە بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات.

چیرۆکی سەرەکی: وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێوەبەری بەشی سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ، پێشوازی لە تیمێکی دامەزراوەی ناحکومی VIM كرد و لە كۆبوونەوەیەك تاوتوێی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە كرا پەیوەست پێشخستنی سامانی ئاوی و ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی دانانی پەنجەماسی لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.

زانیاریی زیاتر: ستافی دامەزراوەکە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بە چاکسازی و پاکردنەوەی بەنداوەکان و بەشداریکردن لە پڕۆژەی سەوزکردنی ژینگەی کوردستان و بایەخدانی زیاتر بەڕەخساندنی ڕاهێنان و شیاندنی تواناکانی دەرچووانی كۆلێژە كشتوكاڵییەكان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی جووتیاران لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاندن و دامەزراندنی خانووی پلاستیکی و سیستمی هایدرۆپۆنیکی، کە دواجار دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئەنجامدانی توێژینەوەکان و پێشخستنی کەرتی باخداری بەگشتی.

لەبەرامبەردا: وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، پێزانینی وەزارەتەكەی بۆ هەوڵە گرنگەکانی دامەزراوەی VIM دەربڕی، پاڵپشتی و ئامادەیی تەواوی نیشاندا بۆ هاوبەشی و کارئاسانی بۆ ئەو پڕۆژە و چالاکییانەی کە پەیوەستن بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.

باکگراوند: دامەزراوەی VIM دامەزراوەیەكی ناحکومیی قازانج نەویستە، گرنگی بە بوارە جۆراوجۆرەكان دەدات و كار بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو دەكات لەپێناو هێنانەكایەی پێشكەوتن و سەقامگیریی لە هەرێمی كوردستان، پشتیوانی لە بیرۆکەی کاری تازە دەكات بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیدارن بە ژینگە و مافی ئاژەڵان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ