
دیمەنی کەل و پەلی لێدانی بیری ئاو. وێنە؛ پۆلیسی دارستان
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 500 ئامێری لێدانی بیر دەستیان بەسەردا گیراوە، ئاڤا میدیا دوایین زانیاریی لەبارەی چارەنووسی ئەو ئامێرانە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: بەر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدانی بیر بەشێوەی نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان لە سەرتاسەری کوردستان ببوو بە دیاردە، بە جۆرێک دەیان بیر وشکبوون و بووە هۆی تێکچوونی ژێرخانی ئاوی چەند ناوچەیەکی دیاریکراو، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو ناوچانە دروست کرد، بۆیە کابینەی نۆیەم هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی دیاردەکە خستەگەڕ.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەم بابەتی بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەویمان ڕێکخستووەتەوە، مۆڵەتی لێدانی بیر بەگوێرەی ڕێنمایی و پێویستیی ناوچەکان بووە، هەروەها سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی د. کاروان سەباح هەورامی، تەنیا لە ساڵی ڕابردوو لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک نزیکەی 500 ئامێری بیر لێدان دەستیان بەسەردا گیراوە، ئامێرەکان پارچە پارچە کراون و وەکو ئاسن توێندراونەتەوە، داهاتەکەشی گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
لالە کۆچگون و ئێرن ئورن گۆرانیی " یار گوڵ یارێ" دەڵێنەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سوودانی سێ فەرمانی خێرای لەبارەی ئاگرەکەی کوت دەرکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
21 تەممووز
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی گەرماوە هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی دەدرێت