لالە کۆچگون و ئێرن ئورن گۆرانیی " یار گوڵ یارێ" دەڵێنەوە

شەیری بکە لە:
لالە کۆچگون و ئێرن ئورن گۆرانیی " یار گوڵ یارێ" دەڵێنەوە

ئاڤا نیوز

دوو هونەرمەندی ناوچەی کۆچگیری سەر بە پارێزگای سێواس لە باکووری کوردستان بە ناوەکانی لالە کۆچگون و ئێرن ئورن بە تەمبوورەکانیانەوە کە لە سرووشتی دڵڕفێنی کوردستاندا دانیشتوون و  پێکەوە گۆرانیی یار گوڵ یارێ دەڵێنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوازی ئەم گۆرانییە چەند ساڵێک پێش ئێستا ئێرن ئورن دایناوە، بەڵام دواجار ئەمساڵ بڕیاریدا لەگەڵ شیعرێکی بینالی سەیگیل ئاوێتەی بکات و بە هاوشانی لالە کۆچگون بەرهەمێکی کوردی لێ دروست بکەن.

زانیاریی زیاتر: ئامێرەکانی ئەم گۆرانییە بە شێوەی زیندوو ژەنراون و هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ خۆیان کاری موزیکیان بۆ بەرهەمەکە کردووە.

تێکستی گۆرانییەکە عاشقانەیە و هەر دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکەش هونەرمەند ئێرن ئورن لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب سوپاسی بینالی سەیگیل دەکات و شیعرەکەی بە  شیعرێکی بەهێزی دڵداریی ناو دەبات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ