عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت پەیامێک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پاڵاوگەیەکی نەوتی - ئاڵای کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا یەکەم هەنگاوە بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان لەبری ڕێککەوتنی سیاسیی. ئاشکراشی دەکات، ئەگەر بەندەری جەیهانیش بوەستێت، کوردستان دەتوانێت نەوتەکەی لەناوخۆدا ڕادەستی سۆمۆ بکات و ئەویش لە دەروازەی دیکەوە هەناردەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی کۆتا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبەرامبەر ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بەشێوەی مانگانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، هەروەها مانگانە 120 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی بە ساڵانێک لە لێکتێگەیشتی دارایی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسیی هێنا و ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکانە و هەردوولا پابەندبوونی یاساییان کەوتووەتە سەر شان، بۆ ئەوەش پشتیان بە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەستووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی چارەسەری گشتگیر و بەردەوام بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، ئەویش لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و جێبەجێکردنی یاساکان لەلایەن هەمووانەوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان بە هەر هۆیەک نەیتوانی نەوتەکەی لە بەندەری جەیهان ڕادەستی سۆمۆ بکات، ئەوکاتە دەتوانێت نەوتی بڕیاری لەسەردراو بەگوێرەی ڕێککەوتنە، لەناوخۆدا ڕادەستی سۆمۆ بکات تا ئەویش لەڕێگەی دەروازەی دیکەوە هەناردەی دەرەوەی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی دوو تیرۆرست دەستگیر دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ساڵ دەبێت بەهای دۆلار لەم ئاستە جێگیر نەبووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی مووچەوە پەیامێک ئاراستەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی ڕازاندنەوەی قەڵای هەولێر بەبۆنەی تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ ساڵ دەبێت بەهای دۆلار لەم ئاستە جێگیر نەبووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی مووچەوە پەیامێک ئاراستەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشنیازێک لە هەوراز گوڵپییەوە بۆ دابەشكردنی مووچە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسی مووچە بووەتە نێودەوڵەتی و سوودانیش لێدوانی نوێ هەیە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجێکی نوێ بەدەر لە ڕێککەوتنەکان بۆ ناردنی مووچە زیاد دەکات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە