بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم هیچ لەمپەرێک بۆ ڕێککەوتنەکەی بەغدا و هەولێر دروست نەکرێت

شەیری بکە لە:
بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم هیچ لەمپەرێک بۆ ڕێککەوتنەکەی بەغدا و هەولێر دروست نەکرێت

پێسوازیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، هیوادارە هیچ لەمپەرێک بۆ ڕێککەوتنەکەی بەغدا و هەولێر دروست نەکرێت و لە زووترین کاتیشدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی کۆتا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبەرامبەر ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بەشێوەی مانگانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، هەروەها مانگانە 120 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.

لێدوانی فەرمی: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێمە بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چووینە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کرد بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە، چونکە مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان، ئێستاش کە کاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیە هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروست نەکرێت، هەروەها لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت، بڕوایان بە سیاسەتی چارەسەرکردنی کێشەکانە لەڕێگەی گفتوگۆوە، "هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی مووچەخۆرانە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ