دوو شەڕڤانی هەسەدە ئاڵای هەسەدەیان بەرزکردووەتەوە - ئاڵای تورکیا و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
تورکیا و ئەمریکا مۆڵەتێکی 30 ڕۆژەیان داوەتە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە دەبێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بچنە پاڵ حکوومەتی دیمەشق.
وێنە گەورەکە: دوای واژۆکردنی ڕێكکەوتنێکی هەشت خاڵی لە مانگی ئاداری ڕابردوو لەنێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، هەوڵەکانی ئەمریکا بەردەوامە بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پێگەی میدڵ ئێست ئای ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەفتەی ڕابردوو لە سووریا بەڕێوەچوو، بەرپرسانی ئەمریکی و تورکی مۆڵەتێکی 30 ڕۆژەیان دایە هەسەدە بۆ ئەوەی بچنە پاڵ حکوومەتی دیمەشق. یەکێک لە سەرچاوەکان ئاشکرای کردووە، بە هەسەدە وتراوە کە هەموو یەکە چەکدارەکانیان ناخرێنە ناو سوپای سووریاوە، ئەو یەکانەی کە لە دەرەوەی پڕۆسەی یەکگرتنەکە دەمێننەوە، چەک دەکرێن و کۆنترۆڵی گشتی لای حکوومەتی سووریا دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، چەندین جار هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێی لە باکووری سووریا کردووە. تورکیا پێی وایە هەسەدە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.
ئەمریکا کە هاوپەیمانی سەرەکیی هەسەدەیە لە شەڕی دژی داعشدا، هەوڵیداوە گرژییەکان کەم بکاتەوە و ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دیکەی تورکیا بکات. ئەمریکا نیگەرانە لەوەی کە هەر هێرشێکی نوێی تورکیا سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات و هەوڵەکانی شەڕی دژی داعش لاواز دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیا قەدەغە دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە ئامێدی بە "فێڵ" لە بانکی ئەهلیی عێراقی مووچەکەی دەدزرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووسیا بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی لە تورکیا قەدەغە دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ڕووسیا لەسەر سیستمێکی سیاسیی گشتگیر بۆ سووریا هاوڕان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەک لە ئامێدی بە "فێڵ" لە بانکی ئەهلیی عێراقی مووچەکەی دەدزرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە