دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵ لە هەولێر دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵ لە هەولێر دەستگیر کران

ساتی دزینی کێبڵەکە لەلایەن دوو تۆمەتبارەکەوە

ئاڤا نیوز


پۆلیسی هەولێر، لەسەر سکاڵای کۆمپانیایەکی گەیاندن، بە تۆمەتی دزینی کێبڵ دوو کەسی دەستگیر کرد. بەگوتەی پۆلیس، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.


وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا بڕێکی زۆر کێبڵی کۆمپانیایەکی گەیاندن لە شاری هەولێر دزرا، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە سکاڵای لە پۆلیس تۆمار کرد، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کرد و لە ڕێگەی سەرچاوە تایبەتەکانییەوە شوێنی تۆمەتبارانی دەستنیشان کرد و دەستگیری کردن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کۆمپانیایەکی گەیاندنی ئینتەرنێتەوە کە بڕێکی زۆر کێبڵیان لێ دزرابوو، تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان بکەرانی ئەو دزییە دەستنیشان بکەین."


زانیاریی زیاتر: دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباران و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەر، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ