پێشەوا هەورامانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەوە ڕوونکردنەوەی دا، کە لەگەڵ حکومەتی عێراق چی ڕووی داوە و لە چ قۆناغێکداین".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز کرد، ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتنەکە و مووچە و هەناردەی نەوت لەسەر مێزی کۆبوونەوەکە بوون و گفتگۆیان لەبارەوە کرا.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی هۆکارەکانی درەنگکەوتنی ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، پێشەوا هەورامانی دەڵێت، "بیانووی عێراق نەبوونی سیولە بوو، گوایە ئەمڕۆ پارە پەیدا دەکەن و تەمویلی مووچە دەکەن".
پێشەوا هەورامانی گوتیشی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەوە ڕوونکردنەوەی دا، کە لەگەڵ حکومەتی عێراق چی ڕووی داوە و لە چ قۆناغێکداین.
-بەغدا یەک دوو بیانووی هەبوو کە ڕۆژی سێشەممە تەمویلی مووچەی نەکرد، گوایە سیولەی نەبووە، بەڵام دەگوترێت پارە بۆ ئەوە پەیدا دەکەن.
-وەزارەتی دارایی و ئابووری هەموو ئامادەکارییەکی خۆی کردووە، کە تەمویلکرا فەرمانبەرانی دەگەڕێنەوە بۆ دەوام و ڕۆژانی پشووش مووچە دابەش دەکرێت.
-لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، نابێت چیتر بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی بکرێت.
-حکومەتی عێراق دەبێت پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، خەمی ئەوەی نەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی خۆی جێبەجێ دەکات.
لەلایەکی دیکە: هەرچی پەیوەستە بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی ،سەرۆکوەزیرانی عێراق، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەمریکا لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان قسەی خۆی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێدەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کورد وەک باڵیۆزی نوێی عێراق دادەمەزرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج دابین کرا و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕاغب عەلامە بەهۆی "ماچ"ـێکەوە تووشی کێشە دەبێت و ئاهەنگەکانی ڕادەگیرێن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەند دەروازەیەکی نوێ لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
22 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێدەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کورد وەک باڵیۆزی نوێی عێراق دادەمەزرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئیسرائیل: دانوستانەکانی غەززە لە قۆناغی کۆتایی دان