فایلی خەڵک؛ فەرمانبەرانی سنووری ناحیەی دارەتووی بەردەڕەش داوای گۆڕینی شوێنی زەوییەکانیان دەکەن
- هەواڵ
- 23 تەممووز
ئاڤا نیوز
فەرمانبەرانی سنووری ناحیەی دارەتوو لە بەردەڕەش داوای گۆڕینی شوێنی زەوییەکانیان دەکەن بە بیانووی هەرزانی نرخەکەی، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە،
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دەستپێکرد، هەر فەرمانبەر و بەپێی کارتی زانیاریی زەوی پێدەدرێت، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی بەشێک لەناوچەکان نرخی زەوییەکان هەرزانترە لە ناوچەیەکی دیکە.
لێدوانی فەرمی: شێروان رەفعەت، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی دارەتوو، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 47 شارەوانی هەیە، بڕیارە بەپێی کارتی زانیاری لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان زەوی وەربگرن، ئێستا دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بۆ هەموو شارەوانییەکان لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەکانی دهۆک گەڕاوەتەوە و ناوەکانیان ئامادەدەکرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شارەوانی ناحیەی دارەتوو، دەڵێت، پێشبینی دەکەین لەسنووری ناحیەی دارەتوو نزیکەی 850 کەس زەوییان پێ بدرێت، زەویش ئامادەیە لە سنوورەکەمان، بەڵام بەهۆی ئەوەی نرخی زەوی لەناوچەکەی ئێمە نرخی کەمترە لە شوێنەکانی دیکە، فەرمانبەر و پێشمەرگەکان گلەییان هەیە و ڕەتی دەکەنەوە زەوی لە دارەتوو وەربگرن، داوا دەکەن لە سەنتەری بەردەڕەش یان شوێنێکی دیکە زەوییان پێ بدرێت.
ئێمە بە نووسراوی فەرمیی داوامان کردووە لە بەردەڕەش زەویان پێبدرێت و واژۆش کۆکراوەتەوە و داوکاری فەرمانبەرانمان گەیاندووە بە پارێزگای دهۆک و بەڕێوەبەرایەتیی شاروانیەکانی پارێزگای دهۆک، هاوکات ڕەزامەندیمان وەرگرتووە ئەگەر زەوی پێویست هەبێت لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش و شارەوانی بەردەڕەش لاری نەبێت، بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیەکانی دهۆک دەتوانرێت شوێنی زەوی ئەو فەرمانبەرانە بگۆڕین، بەڵام ئەگەر زەوی پێویست نەبێت ناچارین لە ناوچەکەی خۆمان زەوی دابەش بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە