دوای ڕاگرتنی لەلایەن تورکیاوە، دوو ڕێگای جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق پێشنیاز دەکرێت

شەیری بکە لە:
دوای ڕاگرتنی لەلایەن تورکیاوە، دوو ڕێگای جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق پێشنیاز دەکرێت

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوتی عێراق. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای بڕیارەکەی ئەنقەرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەی نەوت لەگەڵ بەغدا، پێشنیازییان بۆ وەزارەتی نەوت کردووە هێڵەکانی سعوودیە و سووریا کارا بکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لەئێستادا عێراق زۆرینەی ڕەهای نەوتەکەی لەڕێگەی بەندەری بەسرە و ئاوی کەنداوەوە هەناردەی دەرەوە دەکات، بوونی تاکە سەرچاوەیەکیش بۆ هەناردەی نەوت وەک مەترسی بۆ سەر عێراق دادەنرێت، 20ـی ئەم مانگەش سەرۆکی تورکیا بڕیاریدا لە ساڵی داهاتووەوە ڕێککەوتنی گواستنەوەی نەوتی "کەرکووک - جەیهان" کۆتایی پێبهێنێت، ئەوەش مانای وایە ئەنقەرە داوای ڕێککەوتنێکی نوێی نەوتی لە عێراق دەکات.

لێدوانی فەرمی: عەلی ئەلمشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی عێراق یەکێک لە دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی لەدەستداوە، بۆیە بڕیارەکەی ئەنقەرە بە زیانی گەورە بۆ وڵات لەقەڵەم دەدرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش پێشنیازییان بۆ وەزارەتی نەوت کردووە وەک ڕێگای جێگرەوە هەردوو هێڵی گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی سعوودییە و سووریاوە کارابکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، هەرچەندە بڕیارەکەی ئەنقەرە کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق نابێت بەهۆی ئەوەی دوو ساڵە هەناردەی نەوت لەڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە، بەڵام پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات پێویستی بەوەیە ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکەن بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ