ئۆکراینا پێشنیازی کۆبوونەوەی لووتکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا پێشنیازی کۆبوونەوەی لووتکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکات

ئەندامانی شاندی ئۆکراینا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سێیەم گەڕی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەبێ پێشکەوتنێکی بەرچاو کۆتاییهات و کێیڤ داوا دەکات، کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان هەر یەکە لەسەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.

چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە سێیەمین گەڕی دانوستانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی ڕێککەوتن و کۆتاییهێنانە بەشەڕی زیاتر لە سێ ساڵ بەردەوام.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆستەم عومەرۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکراینا ڕایگەیاند، پێشنیازیان بۆ ڕووسیا کرد کە لە کۆتایی مانگی ئاب کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكراینا ئەنجام بدرێت، چونکە کاری لە پێشینەی ئێمە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەییە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکراینا ئاشکرای کرد زیاتر لە هەزار و 200 دیل و زیندانی لەگەڵ ڕووسیا ئاڵوگۆڕ دەکەن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش، ئۆکراینا و ڕووسیا چیتر هیچ دانوستانێک لەبارەی گۆڕینەوەی دیلەکان ناکەن.

باکگراوند: 2025-05-16، یەکەم گەڕی دانوستانەکان بەڕێوەچوو، 2025-06-02 دووەم گەڕی دانووستانەکان و 2025-07-23 سێیەم گەڕی دانوستان لەنێوان هەردوو شاندی ڕووسی و ئۆکراینی بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ