یونیسێف: گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەززە بوونەتە ئامرازێکی دانوستاندن

شەیری بکە لە:
یونیسێف: گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەززە بوونەتە ئامرازێکی دانوستاندن

دایک و منداڵەکەی کە وەک دەردەکەوێت بەهۆی بەدخۆراکییەوە لە دۆخێکی تەواو سەختدایە و مەترسی لەسەر ژیانی دروست بووە

ئاڤا نیوز

 

دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە وێرانە و ڕێکخراوە مرۆییەکانیش هۆشداریی سەبارەت بە برسێتییەکی ڕاستەقینە دەدەن، بەتایبەت ئەو بەدخۆراکییەی کە ڕووبەڕووی منداڵانی غەززە بووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دۆخی کەرتی ‌غەززە تا دێت بەرەو خراپبوون دەچێت و جیا لە بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە، خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی بەدخۆراکییەکی تووند بووەتەوە، بەگوتەی وتەبێژی یونیسێف، گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ماوەی 78 ڕۆژە بە تەواوی وەستاوە.

 

لێدوانی فەرمی: کازم ئەبو خەڵەف، وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیسێف) لە لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاند، بەیاننامەکان بەس نین و نابن، دەبێت بگۆڕدرێن بۆ فشاری ڕاستەقینە کە ببێتە هۆی کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت و کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتنی منداڵ لە غەززە.


هاوکات: هۆشداری دا  لەوەی کە هاوکارییەکان بوونەتە ئامرازێکی دانوستاندن، بەو پێیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابینکردنی هاوکارییەکانی بەستووەتەوە بە دانوستاندنە سیاسییەکانەوە، ئەم هەنگاوەشی بە کارێکی  ‌هەڵە وەسف کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی مردنی ژمارەی منداڵان بەهۆی کەمی خۆراکەوە، وتەبێژەکەی یونیسێف ئامارێکی شۆکهێنەر باس دەکات بە جۆرێک، "ئێستا هەزاران منداڵ ڕووبەڕووی بەدخۆراکی بوونەتەوە و ڕۆژانە 28 منداڵ گیان لەدەست دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ