لە هیندستان کەسێک باڵیۆزخانەیەکی ساختە دەکاتەوە و پۆلیس دەستگیری دەکات

شەیری بکە لە:
لە هیندستان کەسێک باڵیۆزخانەیەکی ساختە دەکاتەوە و پۆلیس دەستگیری دەکات

پۆلیسی هیندستان لە شوێنی ڕووداوەکە

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی هیندستان دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەیەکی ساختە و دەستگیرکردنی کەسێکیان ڕاگەیاند کە خۆی وەک باڵیۆز نیشاندابوو بە مەبەستی فریودانی خەڵک و وەرگرتنی پارە لێیان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ئەسۆشیەتت پرێس لە زاری پۆلیسی ویلایەتی ئۆتار برادیشی هیندستان بڵاوی کردەوە، لە ناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دەستیان بەسەر  باڵیۆزخانەیەکی ساختەدا گرتووە و کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خۆی وەک باڵیۆز نیشانداوە، بەڵێنی بە خەڵکی ناوچەکە  داوە کە کاریان لە دەرەوەی وڵات بۆ بدۆزێتەوە  لە بەرامبەر ئەوەدا بڕە پارەیەکی پێ بدەن.

 

لەلایەکی دیکە: پۆلیسی ناوچەکە بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارەکە ناوی هارشڤاردان جەین تەمەن 47 ساڵە و خۆی وەک باڵیۆز نیشانداوە، لە ناو باڵیۆزخانە ساختەکە چەندین وێنەی ئەو کەسە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دۆزیوەتەوە کە ژیریی دەستکرد دروستکراون.

 

زانیاریی زیاتر: پۆلیس مۆری ساختەی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و زیاتر لە 30 وڵاتی دیکە، چوار ئۆتۆمبێل کە تابلۆی دیپلۆماسی ساختەیان لەسەر بووە لەگەڵ 52 هەزار و 95 دۆلار و دراوی بیانی دیکەی دەست بەسەردا گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ