هاکان فیدان و ئەسعەد شەیبانی سەردانی عێراق دەکەن

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان و ئەسعەد شەیبانی سەردانی عێراق دەکەن

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا

ئاڤا نیوز



بڕیارە لە نزیکترین کاتدا وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و سووریا سەردانی عێراق بکەن، ئەمەش بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو گفتوگۆیانەی کە پێشتر لە ئەنقەرە لەنێوان سێ وڵاتەکەدا ئەنجام دراون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیای عێراقی ڕایگەیاند، "چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و هاوتا سوورییەکەی، ئەسعەد شەیبانی، سەردانی بەغدا بکەن بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان."

 

ئامانجی سەردانەکە: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە جەخت لەسەر چەند تەوەرێک دەکاتەوە، لەوانە:


• داڕشتنی سیاسەتی ئابووری و گەڵاڵەکردنی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی پڕۆتۆکۆلیدا.
•    تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەمنی، سیاسی، و هاوبەشیی نێوان سێ وڵاتەکە. هەموو ئەمانەش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، پاراستنی دراوسێیەتیی باش، سەقامگیریی ئەمنی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ