پەکەکە: ڕێوڕەسمی چەکدانان کۆتایی هات و ئێستا کاتی سیاسەتە

شەیری بکە لە:
پەکەکە: ڕێوڕەسمی چەکدانان کۆتایی هات و ئێستا کاتی سیاسەتە

دیمەنی چەکدانانی پەکەکە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ڕایدەگەیەنێت، گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، چەکەکانیان لەناو برد و ئێستا خۆیان بۆ بەشداریی سیاسیی دیموکراسییانە ئامادە دەکەن. دەشڵێت، پەکەکە هیچ ڕێوڕەسمێکی دیکەی چەکدانان ئەنجام نادات.

چیرۆکی سەرەکی: دوای چەکدانانی یەکەم گرووپی پەکەکە، باس لەوە دەکرا گرووپی دیکەش چەکەکانیان لەناو دەبەن، بەڵام سەرکردایەتیی پەکەکە دەڵێت، ڕێورەسمی دیکەی تایبەت بە چەکدانان ئەنجام نادرێت و ئەو گرووپەی کە چەکەکانیشی دانا، خۆیان بۆ خەباتی سیاسی ئامادە دەکەن و داوای هەنگاو لە دەسەڵات دەکەن.

لێدوانی فەرمی: هێلین ئومێد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە ڕایگەیاند: گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی کە چەکەکانیان سووتاند، ئێستا خۆیان بۆ بەشداریی سیاسیی دیموکراسییانە ئامادە دەکەن.

ئەندامەکەی کۆمێتەی ناوەندیی پەکەکە ئەمانەشی گوت:

٠ ئەو پەیامەی پێویست بوو لە ڕێوڕەسمەکە درا و جارێکی دیکە ڕێوڕەسمی چەکدانان ئەنجام نادرێتەوە.

٠ ئەگەر گۆڕانکاریی دەستووریی بکرێت، ئەو گرووپە و ئەندامانی پەکەکە بۆ نەگەڕێنەوە بۆ تورکیا؟ ئێمە خەباتمان دەگۆڕین بۆ خەباتی سیاسی.

٠ لێدوانەکانی ئەردۆغان لەبارەی پڕۆسەکە گرنگ بوون، بەڵام هەنگاوی ئەوتۆ نەنراوە. سەرەتای پڕۆسەکە بانگەشەی ئازادبوون بە ئۆجەلان کرا، بەڵام تاوەکوو ئێستا گۆڕانکاری لە ڕەوشی ئۆجەلان ڕووی نەداوە.

٠ پێویستە پڕۆسەکە و ئەو هەنگاوانەی دەنرێن، لەلایەن پەرلەمانەوە بە یاسا مسۆگەر بکرێن.

٠ دەسەڵات بە خاوی هەنگاو بۆ پڕۆسەی ئاشتی دەنێت، پرسی کورد پرسێکی سەرەکی تورکیایە، ئەگەر ئەم پرسە چارە بکرێت، تورکیا دەبێتە وڵاتێکی سەرنجڕاکێش و بە پێچەوانەوە پێش ناکەوێت.

٠ دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و دەبێت کۆمیسیۆنەکە بتوانێت پڕۆژەیاسا بۆ پەرلەمان ئامادە بکات و یاسای دیموکراسی و ئازادی فەراهەم بکەن ئەمانە پێویستن، بەبێ ئەمانە ئەو هەنگاوانەی دەینێین بێهودە دەبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی ئایندەدا، کۆمسیۆنێکی پەرلەمانی دابمەزرێت بۆ ئامادەکردنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ چەکدانانی پەکەکە.

باکگراوند: لە ڕێکەوتی 11ـی تەممووزی 2025 و لە ڕێوڕەسمێك لە ئەشکەوتی جاسەنەی سورداشی پارێزگای سلێمانی، گرووپێکی 30 کەسی لە گەریلاکانی پەکەکە وەك نیەتپاكیی لە دەستپێكی پڕۆسەی ئاشتی، چەکەکانیان دانا و سووتاندیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ