دیداری نێوان مەزڵووم عەبدی و شاندی حکومەتی سووریا لە فەرەنسا دواخرا

شەیری بکە لە:
دیداری نێوان مەزڵووم عەبدی و شاندی حکومەتی سووریا لە فەرەنسا دواخرا

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە

ئاڤا نیوز

دیداری نێوان دەستەی دانوستانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەسەرۆکایەتی مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندی حکومەتی سووریا کە بڕیاربوو لە فەرەنسا بکرێت، بەهۆکارێکی نادیار بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دیمەشق بەتایبەتیش تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە و دامەزراوە مەدەنییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا، بڕیاربوو سبەی هەینی مەزڵووم عەبدی بەسەرۆکایەتی شاندێک لە پاریس بێت و بەچاودێری سەرۆکی فەرەنسا و نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، لەگەڵ شاندی حکومەتی سووریا کۆببێتەوە کە دەوترا ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەرۆکایەتی دەکات.

لێدوانی فەرمی: کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە فەڕەنسا بە ئاژانسی هاوارنیوزی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ئیدارەی خۆسەری و دیمەشق بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری دواخستنی دیدارەکە بخاتەڕوو.

سەبارەت بەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنساش کۆدەبنەوە یاخود نا، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر وتویەتی، شاندەکە تائێستا نەگەیشتوونەتە پاریس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ