لە ئیدلیب تەقینەوە ڕووی دا و بریندار هەیە

شەیری بکە لە:
لە ئیدلیب تەقینەوە ڕووی دا و بریندار هەیە

دیمەنی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئیدلیب لە سووریا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون.

 

وێنە گەورەکە: هەرچەندە حکومەتی نوێی سووریا لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام بەهۆی ناجێگریی دۆخی ئەمنیی، مەترسییەکانی داعش و ناکۆکی گرووپە چەکدارییەکانەوە تائێستا وڵاتەکە ئارامی تەواوی بەخۆیەوە نەبینیووە.

 

بینراو و بیستراو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دیمەنی ڤیدیۆیی دوای تەقینەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دووکەڵێکی گەورە بەرزبووەتەوە و وەک دەردەکەوێت تەقینەوەکە بەهێز و گەورە بووە، کەناڵی هەواڵی سووریاش دەڵێت، لە ئەنجامی تەقینەوەکە ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە میدیاکانی سووریا دەڵێن، تەقینەوەکە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەک بۆسەر کۆگایەک ڕوویداوە، بەشێكی دیکەشیان دەڵێن: کۆگایەک بووە و بەهۆی شۆرتی کارەبا تەقیووەتەوە لە ئەنجامیشدا زیاتر لە پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیانی دیکەش برینداربوون، بەڵام لایەنە فەرمییەکان تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە و ژمارەی قوربانییەکانیان ئاشکرانەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ