
شاری ئیلام
ئاڤا نیوز
دوو گەنجی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێن و حاڵەتەکانی تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتیان لە ئێران زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، حاڵەتەکانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە هاووڵاتیان زیادی کردووە، بە جۆرێک لە دوای ئاگربەستەکەوە 18 کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری هولەیلان سەر بە پارێزگای ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست دا. بە کوشتنی دوو گەنجە ژمارەی هاووڵاتییانی کوژراو لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئێرانەوە لە دوای جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران گەیشتە 18کەس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ئارمان بیگلەری و پژمان بەدری، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هولەیلان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە نزیک شاری تەوحیدی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران. ئەو دوو گەنجە لەکاتێکدا کە بە ماتۆڕسکیل لەو شوێنە تێدەپەڕین، کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و گیانیان لەدەست داوە.
باکگراوند: بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پاش ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران، لانیکەم 18 هاووڵاتی کە پێنج ژن و یەک منداڵیشی تێدایە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە