هالک هۆگن بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
هالک هۆگن بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد

ھاڵک ھۆگان، ئەستێرەی دیاری زۆرانبازیی پیشەگەرانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ھاڵک ھۆگان، ئەستێرەی دیاری زۆرانبازیی پیشەگەرانی ئەمریکا لە تەمەنی 71 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی شاری کلیەر واتەر لە  ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ڕایگەیاند، ھاڵک ھۆگان تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای WWE لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، هۆگن، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکانی WWE، یارمەتیدەر بوو لەوەی WWE لە ساڵانی هەشتاکاندا ناوبانگێکی جیھانیی بەدەست بهێنێت و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان و هاوڕێیان و هەوادارانی هۆگن دەکەین.

زانیاریی زیاتر: ھاڵک ھۆگان، لە ساڵی 1985ەوە بۆ چەندین ساڵ ئەستێرەیەکی دیاری زۆرانبازیWWE  بووە. 

ئەوەش بزانە: هۆگن شەش پاڵەوانێتی WWE بردووەتەوە و لە ساڵی 2005دا ناوی لە هۆڵی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی WWE تۆمار کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ