بڕیارێكی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە

شەیری بکە لە:
بڕیارێكی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە

دیمەنێکی ناحیەی کوڵەجۆ

ئاڤا نیوز


هەوڵی بەردەوامی 105 پەرلەمانتار و سەرۆكی فراكسیۆن و لایەنی سیاسی، بەرهەمی هەبوو؛ بڕیاری خستنەسەری ناحیەی كۆكز 'كوڵەجۆ' بۆ سەر قەزای قەرەتەپە هەڵوەشێندرایەوە و ئێستا كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی خستنەسەری ناحیەی جەبارەش دەكرێت كە بە بڕیارێكی سیاسی لە قەزای خانەقین جیاكەرەوەتەوە و بە قەزای قەرەتەپە لكێندراوە.

 

وێنە گەورەكە: پارێزگای دیالە ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە، بە مەرامی سیاسی فەرمانێكی كارگێڕی دەركرد كە پێچەوانەی دەستوور و یاسا كارپێكراوەكانە، كاتێك بڕیاری بەقەزاكردنی ناحیەی قەرەتەپەی دەركرد و هەر بەپێی نووسراوەكە ناحیەكانی جەبارە و كوڵەجۆی خستە سەر ئیدارەی ئەو قەزایە كە بە نایاسایی تازە هێنراوەتە كایەوە.

 

چی ڕوویدا: بڕیاری بەقەزاكردنی قەرەتەپە و گۆڕینی دیمۆگرافیانی ناوچە كوردستانییەكان، كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە و خەڵكی ناوچەكەی نیگەران كردووە، فراكسیۆنە كوردستانییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارە كوردەكان و لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتیانی ناوچەكە، هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ ڕەتكردنەوەی بڕیارەكە و نەهێشتنی ئاسەوارەكانی دەستپێكردووە، یاداشتێكان بۆ سەرۆكایەتییەكانی عێراق بەرزكردەوە و هەوڵەكان بەرهەمی هەبوو، بڕیارەكە ڕاگیرا.

 

لێدوانی فەرمی: سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەكانی هەموو لایەكمان، توانیمان ئەو بڕیارە سیاسییە هەڵبوەشێنینەوە و ناحیەی كوڵەجۆ وەك خۆی دەمێنێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، فەرمانی كارگێڕی بەقەزاكردنی قەرەتەپە هەر خۆی نایاسایی و نادەستووریە، بەو پێیەی كەوتووەتە نێو سنووری ماددەی 140 هەر جۆرە بڕیارێك لەبارەی دیمۆگرافیانی ئەو ناوچەیە بدرێت، پێویستە كۆدەنگی سیاسی و ڕێككەوتنی پێكهاتەكانی لەسەربێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ