هاووڵاتیان لەم کاتانەدا لە دواكەوتنی مامەڵەكانی هاتووچۆ سزا نادرێن

شەیری بکە لە:
هاووڵاتیان لەم کاتانەدا لە دواكەوتنی مامەڵەكانی هاتووچۆ سزا نادرێن

دیمەنی شەقامێک کە سێ پۆلیسی هاتووچۆ و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە شەقامەکەن

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەردەكات، بەوەی كە دواكەوتنی هەر مامەڵەیەكی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل، ئەگەر هۆكارەكەی خودی هاووڵاتی نەبێت، ئەوا خاوەنی مامەڵەكە لە سزای پێبژاردنی دواكەوتن دەپارێزێت.

نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، بە واژۆی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-7-2025 کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا هاتووە؛ گرێبەستی ئەلیكترۆنی هەر هاووڵاتیەك بەر لە 60 ڕۆژ نووسراوەكەی (مامەڵەكەی) تۆمار كرابێت لە بەشی هاتووچۆی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، ئەگەر بەهۆكاری كاروباری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ دوابكەوێت، ئەوا نابێت سزا و پێبژاردنی دواكەوتن لەسەر هاووڵاتی هەژمار بكرێت.

لە نووسراوەكە ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەكاتی دواكەوتنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە فەرمانگە حكومییەكان كە هۆكاری دواكەوتنەكە هاووڵاتیان نەبێت، بەڵكو هۆكارەكەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ بێت، ئەوا مامەڵەكار نابێت ڕووبەڕووی هیچ سزایەكی پێبژاردن ببێتەوە، مامەڵەكانیان بێ هیچ گرفتێك ڕایی دەكرێت، بەبێ ئەوەی پێبژاردنیان لەسەر هەژمار بكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ