ئاڤا نیوز
بەشێک لە فەرمانبەرانی ناحیەی گردە سێنی ئاکرێ گلەییان هەیە لە شوێنی وەرگرتنی زەوییەکانیان و دەڵێن: هیچ سوودیان لێوەرناگرین، داوایان لە ئاڤا کردووە دەنگیان بگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار.
وێنە گەورەکە: دابەشكردنی بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، هەر فەرمانبەرێکی خاڵی پێویستی هەبێت بۆ وەرگرتنی زەوی ئەوا سوودمەند دەبێت لەو بڕیارە و ئێستا بەشێک لە فەرمانبەران زەوییەکەیان وەرگرتووە و چاوەڕوانی ڕێکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارییەتین.
زانیاریی زیاتر: پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی کردووە بۆ داواکاری ژمارەیەک فەرمانبەری ناحیەی گردە سێنی قەزای ئاکرێ، ئاوان گرفتی ئەوەیان هەیە کە ئەو زەویانەی کە بۆیان دیاریکراوە شوێنەکەی باش نییە و شوێنەکە کردە و هیچ سوودی لێ وەرناگرن، بۆیە داوایان کردووە شوێنێکی نزیک لە شاریان بۆ دیاری بکرێت.
هاوکات بەشێکی دیکەش گلەیی ئەوەیان هەیە کە ڕسووماتی بەناوکردنی زەوییەکە نزیکەی ملیۆنێک دیناری دەوێت، لە کاتێکدا زەوییەکە خۆی ناگاتە ئەو بەهایە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکایەتیی شارەوانی ئاکرێ بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهای ئەو زەوییانە دەگاتە سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و ئەوەی ئەو فەرمانبەرانە باسی دەکەن بەو شێوەیە نییە.
هاوکات بۆ گۆڕینی شوێنی زەوییەکانیش سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک بە ئاڤایان ڕاگەیاند: ئەوە لە دەسەڵاتی ئێما نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە