كچێكی دیكەی ئێزدی دوای 11 ساڵ لە ڕفاندنی ڕزگار دەكرێت

شەیری بکە لە:
كچێكی دیكەی ئێزدی دوای 11 ساڵ لە ڕفاندنی ڕزگار دەكرێت

ڕیهام حەجی حەمێیە ڕزگاربووی دەستی داعش

ئاڤا نیوز


دوای 11 ساڵ لە ڕفاندنی لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كچێكی ئێزدی ڕزگار دەكرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: كچەكە ناوی ڕیهام حەجی حەمێیە و لە ساڵی 2014 لە كاتی هێرشی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر شنگال ڕفێندراوە، ئەمڕۆ دوای 11 ساڵ لە دەستبەسەركردنی، ڕزگار كرا و گەڕێندرایەوە نێو خێزان و كەسوكارەكەی.

زانیاریی زیاتر: ڕیهام ئێستا تەمەن 21 ساڵە و ئەو كاتەی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێندراوە تەمەنی تەنیا 10 ساڵ بووە.

ژمارەکان وا دەڵێن: ئاماری نوسینگەی ڕزگاربووانی دەستی داعش دەریدەخات، ئەو کاتەی چەکدارانی داعش شنگال و گوندەکانی دەورووبەریان داگیرکرد، شەش هەزار و 417 ژن و پیاویان ڕفاند، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 548 کەسیان ژن و کچ بوون، تاوەكوو ئێستا توانراوە نزیكەی سێ هەزار و 600 ژن و پیاو و منداڵ ڕزگار بکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 10 ساڵ، هێشتا نزیكەی دوو هەزار و 590 ژن و پیاوی ئێزدی ڕفێنراو چارەنووسیان نادیارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ