ئیسرائیل دەیان کەسی دیکە لە کەرتی غەززە دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل دەیان کەسی دیکە لە کەرتی غەززە دەکوژێت

گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز


هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و سوپای ئیسرائیل ڕۆژانە دەیان کەس لەو کەرتە دەکوژێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابروودا ئیسرائیل لانیکەم 60 کەسی لە کەرتی غەززە کوشتووە. لە ناو ئەمانەدا 24 کەسیان لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتی و بە گوللـەی ڕاستەوخۆی سەربازانی ئیسرائیلی کوژراون.

زانیاریی زیاتر: هاوکات گەمارۆ و برسیکردنی خەڵکی غەززە بەردەوامە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم 100 کەس بە هۆی برسییەتەوە گیانیان لەدەست داوە کە زۆربەیان منداڵن.

ئەمەش بزانە: هەوڵەکانی ئاگربەستی غەززە و کردنەوەی سنوورەکان تا ئیستا بێ ئەنجام بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ