ئەوانەی وتیان ئاڤا لێرەیە؟ سێ مووچەی دیکە وەردەگرن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای بەدواداچوونی ئاڤا، کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچەی دیکە بە یەکەوە وه‌رده‌گرن.

وێنە گەورەکە: کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن کە ژمارەیان 146 کەسە، زیاتر لە نۆ مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتووە. دوای بەدواداچوونی ئاڤا ئەمساڵ تەنیا یەک مووچەیان وەرگرت، ئەویش هی ساڵی ڕابردوو، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە مووچەی هیچ مانگێکیان وەرنەگرتبوو.

زانیاریی پەیامنێر: دوای ئەوەی ئاڤا میدیا بەردەوام بوو لە بەدواداچوونی کێشەکەیان، ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای ڕاگەیاند کە کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن مووچەی مانگەکانی یەک و دوو و سێیان بۆ خەرج دەکرێت.

خالی ئەرێنی: بەشێکیان ئەمڕۆ هەرسێ مووچەکەیان وەرگرتووە، ئەوانی دیکەش سبەی سێ مووچەکە وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ