درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە

ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە مەخموور کەوتە خوارەوە

ئاڤا نیوز

 

درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و دژە تیرۆری کوردستانیش دەڵێت، نەتەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژەتیرۆری کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 09:30ی بەیانی، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دووگردکانی قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و درۆنەکەش نەتەقیوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: ڕزگار محەممەد، قایمقامی مەخموور، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، فیرقەی چواردەی عێراق و لایەنە ئەمنییەکانی دیکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سەرچاوەی درۆنەکە بۆ ئاشکراکردنی شوێنی ئاراستەکردنەکەی و جۆری درۆنەکە.


ڕزگار محەممەد گوتیشی، درۆنەکە نەتەقیوەتەوە و خۆی لە دەشتاییەکدا لە گوندی دووگردکان نیشتووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن، بەم هێرشەی ئەمڕۆوە تەنیا لەم مانگەدا ئەمە 18هەمین هێرشی درۆنییە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، هەرچەندە دوو ڕۆژ پێش ئێستا قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان و هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنیان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمیی حکومەتی عێراق هاتنە هەولێر. بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕانەگەیێنراوە و هێرشەکانیش بەردەوامن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ