لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گۆشتی حەڵاڵ لە یەکێک لە مارکێتەکانی بەریتانیا. وێنە؛ BBC
ئاڤا نیوز
دوو کەس سزادران بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی ساختە مریشکیان وەک گۆشتی حەڵاڵ بەسەر چێشتخانە و خواردنگە خێراکاندا لە سەرانسەری باشووری وێڵز دابەشکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەڵمەتێکدا دوو هەزار و 840 کیلۆگرام گۆشتی بەستوو لە کۆگای دوو کەس بە ناوەکانی حەلیم میە و نوعاف ڕەحمان، لە شاری کاردیف دەستیان بەسەردا گیرا و هەردووکیان زیندانیکران
حەلیم میە، تەمەن 46 ساڵ دوای دادگاییکردنی لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهۆی بازرگانیکردنی ساختە و بازرگانیکردن لە کاتی مایەپووچبوونیدا بە تاوانبار ناسێنرا و سزای چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا .
نوعاف ڕەحمان، کە ئەویش تەمەنی 46 ساڵە و خەڵکی کاردیفە، پێش دەستپێکردنی دادگاییەکە دانی بە تاوانەکانی بازرگانیکردنی ساختەدا نابوو، و سزای 24 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
زانیاریی زیاتر: لە دادگا ئاشکرا کرا کە چێشتخانە و خواردنگەکان وایانزانیوە مامەڵە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای جیاوازدا دەکەن و هەموویان پێیان وابووە کە مریشکی حەڵاڵ دەکڕن، بەڵام گۆشتەکان حەڵاڵ نەبوون و تەنانەت لەو شوێنانەش گواستراونەتەوە بۆ چێشتخانە و خواردنگەکان کە بۆ گۆشتی ناحەڵاڵیش بەکارهێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
28ەمین فێستیڤاڵی شەڕەقوڕ لە کۆریای باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
25 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: تەنیا وشەکان ناتوانن خەڵكی غەززە تێر بکەن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووبارێکی گەورەی ناسریە دەبێتە گۆماو