وڵاتانی ئەوروپا داوا دەکەن ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە بدرێت

شەیری بکە لە:
وڵاتانی ئەوروپا داوا دەکەن ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە بدرێت

ژمارەیەک بارهەڵگر چاوەڕوانی چوونە ناو کەرتی غەززەن

ئاڤا نیوز

خراپوونی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە بۆ ئەم مەبەستە هەر یەکە لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا دەکەن رێگە بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بردرێت.

چی ڕوودەدات: ماوەی 21 مانگە شەڕ بەرۆکی غەززەی گرتووەتەوە، سەرەڕای تەواوی هەوڵەکان بەڵام نەبووەتە هۆکار بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و لەسەر ئەم پرسە، سەرکردەکانی هەر سێ وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی پرسی غەززە تاوتوێی کرد ودۆخی کەرتەکەیان  بە کارەساتبار ناوبرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا هەر یەکە لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئیسرائیل دەکەن دەستبەجێی ڕێگە بە چوونەژووەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە بدرێت و داوا دەکەن ڕێگە بە نەتەوە یەگکرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکانی دیکە بدرێت کاری خۆیان بکەن بۆ ئەوەی ڕێگە لە مردن بەهۆی برسێتییەوە بگرن.

کاریگەری و لێکەوتەکان: هەموو ئەمانەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان بەتایبەتی لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی بەدخۆراکی لە نێو دانیشتووانی کەرتەکەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک پرۆگرامی خۆراکی جیهانی چەندین ڕێکخراوی دیکە،  هۆشداریان داوە کە قەیرانەکە گەیشتووەتە ''ئاستێکی نوێ و نزیکەی یەک لەسەر سێی خەڵکەکە چەندین ڕۆژە هیچیان نەخواردووە''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ