
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس هیچ پێشکەوتنێکیان بەخۆیەوە نەبینیووە، بەهۆی ئەمەشەوە سوپای ئیسرائیل چەند بژاردەیەک دەداتە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئیسرائیل 24 هاتووە کە سوپای ئیسرائیل سێ بژاردە پێشکەش بە کابینەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە دەکات بۆ درێژەدان بە شەڕ لە کەرتی غەززە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سوپای ئیسرائیل ئەم سێ بژاردەیە دەخاتەڕوو: ''ڕێککەوتنی کۆتایی بریتیی دەبێت لە وەستاندنی تەواوەتی شەڕەکە ئەگەر هەردوو لایەنی حەماس و ئیسرائیل ڕێککەوتن بکەن.
گەمارۆدانی شاری غەززە و سەنتەری کەمپەکان، گوشاری دەرەکی، فشارخستنە سەر حەماس.
داگیرکردنی کەرتی غەززە، بە واتای فراوانکردنی هەنگاوەکان و کە تەواوی غەززە لەخۆدەگرێت و بنکە سەربازییە سەرەکییەکانیش دەگرێتەوە، ئەمەش بە مانای هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ژیانی بارمتەکان دێت، ئەمەش لەوانەیە بڕیارێکی سەخت بێت بۆ کابینەی ئیسرائیل''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەموو ئەمانەش لەکاتێکدایە، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێهوایی خۆیان لە دانوستانەکان دەبڕیوە و دەشڵێن، ڕوونە کە حەماس نایەوێت بگاتە ڕێککەوتن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا چاکسازی لە لیستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق دەرگای گواستنەوەی کاتی بۆ فەرمانبەرانی گومرگ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا چاکسازی لە لیستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق دەرگای گواستنەوەی کاتی بۆ فەرمانبەرانی گومرگ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت