فایلی خەڵک؛ گەڕەکێکی سلێمانی تا ئێستا ئاوەڕۆی نیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گەڕەکێکی سلێمانی لە خزمەتگوزاری سەرەتایی بێبەشن و دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێن، "بێ ئومێد بووین لە جێبەجێنەکردنی داواکانمان"، کێشە گەورەکەیان ئاوەڕۆیە.

وێنە گەورکە: گەڕەکی خەلیفاوا لە سلێمانی تا ئێستا ئاوەڕۆی نیە و دانیشتووانەکەی دەڵێن، ئەو کۆمپانیایەی دەبوو پڕۆژەی ئاوەڕۆکە جێبەجێ بکات، چەند ساڵێکە پڕۆژەکەی بەجێهێشتووە.

زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کردووە، حوسێن محەممەد کە دانیشتووی گەڕەکەیەیە، قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە و دەڵێت، "زۆر داوامان کردووە وەڵاممان نادەنەوە، نازانین ڕوو لە کوێ بکەین".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوژمەی پڕۆژەکە یەک ملیار و 990 ملیۆن دینارە، دەبوو لە ماوەی  کەمتر لە ساڵێک تەواو بکرایە، بەڵام بەردی نەخراوەتە سەر بەرد.

لێدوانی فەرمی: زەردەشت تۆفیق، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بەڵێندەرەکە ناچار دەکەین بەزووترین کات دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکاتەوە، خزمەتگوزارییەکانی دیکەیشیان پێ دەگەیەنین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ