سەرۆکایەتیی کۆمار و حەشدی شەعبی هەواڵی خانەنشینکردنی فالح فەیاز ڕەت دەکەنەوە
- هەواڵ
- 26 تەممووز

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیز وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
هەریەکە لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و دەستەی حەشدی شەعبی، ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردەوە کە باس لە دەرکردنی بڕیاری خانەنشینکردنی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکەن و جەختیان کردەوە کە ئەو بەڵگەنامەیەی لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە "ساختەیە".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لەلایەن چەند دەزگایەکی میدیایی ناوخۆییەوە بەڵگەنامەیەک بڵاوکرایەوە کە واژۆی عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقی لەسەر بوو و تێیدا بڕیاری خانەنشینکردنی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی درابوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە ئاڤای میدیای ڕاگەیاند، "ئەو نووسراوەی بەناوی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاوبووەتەوە کە باس لە خانەنشینی فالح فەیاز دەکات، دوورە لە ڕاستییەوە."
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "هیچ ڕاستییەک بۆ ئەو نووسراوە ساختەیە نییە کە باس لە دوورخستنەوەی فەیاز یان خانەنشینکردنی دەکات."
لە هەمان کاتدا: دەستەکە داوا لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات "مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە هەواڵە ناڕاستانەدا نەکەن و زانیارییەکان تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
وێنەیەکی نوێی نووری مالیکی لە نەخۆشخانە بڵاو کرایەوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەوانەی وتیان ئاڤا لێرەیە؟ سێ مووچەی دیکە وەردەگرن
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
دۆسیهیهكی گهندهڵیی تهیف سامی ئاشكرا بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا چیرۆکی پاسە سەوزەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی کوردستان پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی دیجیتاڵی ڕادەگەیێنێت؛ چییە و کێ سوودمەند دەبێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
وێنەیەکی نوێی نووری مالیکی لە نەخۆشخانە بڵاو کرایەوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەوانەی وتیان ئاڤا لێرەیە؟ سێ مووچەی دیکە وەردەگرن
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
دۆسیهیهكی گهندهڵیی تهیف سامی ئاشكرا بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كچێكی كوردۆی شاعیر ڕوونكردنەوە سەبارەت بە دۆخی ژیانی باوكی دەدات