شارەزایەکی ئابووری: گرێبەستە غازییەکەی عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بێ سوودە

شەیری بکە لە:
شارەزایەکی ئابووری: گرێبەستە غازییەکەی عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بێ سوودە

یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

شارەزایەکی ئابووریی دەڵێت، گرێبەستە غازییەکەی هەفتەی ڕابردوویی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ و کۆمپانیای (شلەمبێرگێر)ی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی غازیی عەکاس لە پارێزگای ئەنبار، گرێبەستێکی بچووک و بێ سوودە و پێدەچێت بەهۆکاری سیاسی واژۆ کرابێت.

 

وێنە گەورەکە: 22ی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (شلەمبێرگێر)ی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی غازیی عەکاس لە پارێزگای ئەنبار واژۆ کرد، بەگوێرەی گرێبەستەکەش لە ساڵێکدا بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیەدا لە 45 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 100 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای ئابووری لە بڵاوکراوەیەکەدا باسی لەوەكردووە، کێڵگەی عەکاس دوای کێڵگەی کۆرمۆری هەرێمی کوردستان دووەم گەورەترین کێڵگەی غازە لە عێراق، واژۆکردنی گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بۆ زیادکردنی تەنیا 55 ملیۆن پێ سێجا لە ساڵێکدا جێگەی سەرسووڕمانە لەکاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەکە دەتوانێت بگەیێنرێت 400 ملیۆن پێ سێجا.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی نەوت کە خاوەن گەورەترین بودجەیە و هەزاران فەرمانبەری هەیە، خۆیشی دەیتوانی کار بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیەدا بکات نەک ئەو گرێبەستە "زۆر بچووکە" واژۆ بکات کە قازانجێکی زۆری بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکە تێدایە و پێدەچێت بەهۆکاری سیاسی ئەو گرێبەستەی بەدەستهێنابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ