ئاگادارییەک لە بارەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک: خۆتان تۆمار بکەن

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە بارەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک: خۆتان تۆمار بکەن

فۆرمی خۆراک

ئاڤا نیوز


دوو مانگە پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، وەزارەتی بازرگانی ئاگاداریی هاووڵاتیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی پێش کۆتاییهاتنی وادەکە ناوی خۆیان تۆماربکەن و قۆناغی دووەم دەست پێ بکات.

 

وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان پێنج ملیۆن و 350 هەزار کەس لە فۆڕمی خۆراک سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن کەس خۆیان تۆمارکردووە، پێنج ڕۆژ ماوە بۆ ئەوانەی ماون خۆیان تۆمار بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت، "ئەگەر ڕێژەی تۆمارکردن پێش 01-08-2025 بگاتە 85% ئەوا قۆناغی دووەم دەستپێدەکەین و ڕوونکردنەوە لەسەر شێوازی تۆمارکردنی هاوسەرانی نوێ بڵاو دەکەینەوە."

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕێژەی تۆمارکردن لە پارێزگاکاندا بەم شێوەیە:-


-هەولێر: 81%
-سلێمانی: 78%
-دهۆک: 72%
-هەڵەبجە: 85%

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ