
کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا ڕایگەیاند، یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەژێر ئیدارەی نوێی وڵاتدا لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت. بەپێی ڕاگەیاندنەکە، پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنەکان لەنێوان 15 بۆ 20ی ئەیلوول بکرێن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی دەستووری کاتی سووریا، ماوەی قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵە، لەو ماوەیەدا پەرلەمانی نوێی سووریا لە کەسانی پسپۆڕ، شارەزا و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان بەبێ هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت، ئەرکی پەرلەمانە کاتییەکەش دەرچوواندنی یاسا، پەسەندکردنی بودجە و ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد تەها ئەلئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا)ی ڕاگەیاند، سەرۆک شەرع جەختی لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی هەموو ئەو کەسانە کردووەتەوە کە لەگەڵ تاوانباران وەستاون و پشتیوانییان کردوون، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بانگەشە بۆ دابەشکاری، تایفەگەری و مەزهەبگەری دەکەن.
سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی گەل لە 150 کورسییەوە بۆ 210 کورسی زیاد کراوە. بەمەش پشکی پارێزگاکان بەپێی سەرژمێریی دانیشتووانی ساڵی 2011 زیاد دەکات و سەرۆکی وڵات 70 ئەندامیان دیاری دەکات. هاوکات ڕێژەی بەشداریی ئافرەتان لە دەستە هەڵبژێردراوەکاندا لانی کەم دەگاتە 20%.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 26ـی تەمموز، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی سووریا ڕەشنووسی کۆتایی خۆی بۆ چۆنییەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانتاران تەواوکرد و ڕادەستی سەرۆککۆماری کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا چاکسازی لە لیستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق دەرگای گواستنەوەی کاتی بۆ فەرمانبەرانی گومرگ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا چاکسازی لە لیستی مامۆستایانی گرێبەست دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق دەرگای گواستنەوەی کاتی بۆ فەرمانبەرانی گومرگ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت