
دیمەنی بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشە درۆنییەکان و وەستانی پرۆسەی بەرهەمهـێنان لە بەشێکی کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان، پێدانی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیکراو کەمبووەتەوە و ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیکراو دابەش دەکەن کەمدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: دوو پاڵاوگەی هەرێمی کوردستان نەوتی خام لە کێڵگەکانی نەوت وەردەگرن و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکان دابین دەکەن، بەڵام بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگە نەوتییەکان بڕەکە کەم دەبێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، "لە ئەمڕۆوە ژمارەی ئەو بەنزیخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن کەم دەکرێتەوە، چونکە بڕی ئەو بەنزینەی دابین دەکرا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان کەمبووەتەوە و چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کێڵگەکان دەکەین."
زانیاریی زیاتر: تا دوێنێ ڕۆژانە 936 هەزار لیتر بەنزین بۆ 37 بەنزینخانەی هەولێر دابین دەکرا، بەڵام لە ئەمڕۆوە 504 هەزار لیتر بە 14 بەنزینخانە دەدرێت، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوو دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و هەمان بڕی پێشوو دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
18 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق دەرگای گواستنەوەی کاتی بۆ فەرمانبەرانی گومرگ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق